$1000 بۆ سندووقی وەبەرهێنانی نوێ

ئێمە ئاگەدارین لەو ئاستەنگانەی دێنە پێشەوەی ڕاکێشانی وەبەرهێنان، تەنانەت بۆ شارەزایانی کاریگەر و بەئەزموونی بازرگانی. هەر بۆیە، ئەم پڕۆمۆی $1000ـەمان بە تایبەتی بۆ ئەو بازرگانە بەئەزموونانە داڕشتووە. تەنها سندووقێکی وەبەرهێنانی نوێ دروست بکە، پەیوەندیمان پێوە بکە و ئێمە چیتری پێویست بێ دەیکەین!

چۆن دەبیتە خاوەنی $1000 وەبەرهێنان؟

  1. سندووقێکی وەبەرهێنانی نوێ دروست بکە پێویستە ئەم سندووقە: گشتی (Public Fund) بێت و پاداشتی بەڕێوەبەرەکەی لە 20% زیاتر نەبێت.
  2. سندووقە نوێکە دەبێت چالاک بکرێت پێش ئەوەی بەردەست بێت بۆ وەبەرهێنەران. بۆ چالاککردنی سندووقەکە، دەبێت زانیارییە کەسییەکانت پشتڕاست بکەیتەوە و لانیکەم $100 بۆ سندووقەکە زیاد بکەیت. کاتێک سندووقەکە چالاک بوو و لە سیستەمی ڕیزبەندییەکەدا دەرکەوت، ئەو کاتە وەبەرهێنەران دەتوانن دەست بکەن بە وەبەرهێنان.
  3. کاتێک بینیت سندووقەکە چالاکە و لە سیستەمی ڕیزبەندییەکەدا دیارە، تکایە داواکارییەکی پەیوەندیدار بنووسە (تیکێت) و پێشکەشی بکە .بەڵگەی ئەزموونی سەرکەوتووی بازرگانیی خۆت هاوپێچ بکە، بۆ نموونە ڕاپۆرتێکی بازرگانی لە برۆکەرێکی ترەوە یان وێنەیەکی شاشە لە سەرچاوەیەکی وەبەرهێنانی باوەڕپێکراو. کاتێک داواکارییەکەت بە بەڵگەی پێویستەوە وەردەگرین، $1000 بۆ سندووقە نوێیەکەت زیاد دەکرێت.
  4. تکایە سەرنج بدە، ئەو $1000ـە لە وەبەرهێنەرێکی ڕاستەقینەوە زیاد دەکرێت کە دەتوانێت لە هەر کاتێکدا بێت وەبەرهێنانەکەی بکێشێتەوە. بۆ ئەوەی گرنگیی وەبەرهێنەرەکە بمێنێتەوە، هەوڵ بدە دوور بکەویتەوە لە زیانی گەورە و ستراتیژێکی پڕقازانج و جێگیر نمایش بکەیت. ئەگینا، لەوانەیە وەبەرهێنەرەکە بایەخی نەمێنێت و وەبەرهێنانەکەی لە سندووقەکە بکێشێتەوە.