MT4 بۆ macOS وەشانی سەکۆی مامەڵەکردنی مێتا ترەیدەری 4 بۆ وەشانی 10.14دیزاین کراوە و macOSوەشانەکانی دواتری ئەم سیستەمی کارپێکردنەیە. ئەم وەشانە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ بەکارهێنان لەسەر کۆمپیوتەرەکانی ماک پەرەی پێدراوە و ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئەم سیستەمە دەدات کە بەبێ پێویستی بە دامەزراندنی سیستەمی کارپێکردنی هاوتەریب یان پڕۆگرامە خەیاڵییەکان (وەک Parallels Desktop یان Boot Camp)، هەمان تایبەتمەندی و سوودەکانی وەشانی ویندۆزی MT4 بەکاربهێنن.
MT4 بۆ macOS ڕووکارێکی سادە و گونجاو بۆ بەکارهێنەرانی هەیە و توانای ئەوە دەداتە مامەڵەکاران کە جۆرەها مامەڵەی ئامرازە داراییە جیاوازەکان لە بازاڕەکانی فۆرێکس (FX) و گرێبەستەکانی جیاوازیی نرخ (CFD) ئەنجام بدەن. ئەم وەشانە هەموو ئامرازەکان و توانا پێشکەوتووەکانی MT4 لەخۆدەگرێت، وەک: نەخشەکێشانە پێشکەوتووەکان، شیکاریی تەکنیکی، ئامرازەکانی وێنەکێشان، ئاماژەدەری (ئیندیێکتۆر) تەکنیکی زۆر، هەروەها ئیمکانی بەکارهێنانی ڕۆبۆتەکانی مامەڵەکردن (Expert Advisors - EAs) بۆ مامەڵەکردنی خۆکارانە. هەروەها، ئەم نەرمەکاڵایە پشتیوانی لە نرخی ساتەوەختی ، مێژووی مامەڵەکان و جۆرەها داواکاری دەکات، لەوانە: داواکاریی بازاڕ (Market Orders)، داواکارییە چاوەڕوانکراوەکان (Pending Orders)، و سنووری زیان ( Stop-Loss Orders).
تایبەتمەندییە تایبەتەکانی MT4 بۆ MacOS:
-
گونجاوە بۆ مامەڵەکارانی سەرەتاکار ، لێهاتوو و پیشەگەر ، لەگەڵ ڕووکارێکی بەکارهێنەری سادە و توانای ئەنجامدانی مامەڵە بە یەک کرتە;
-
پێویستی بە (Boot Camp) یان (Parallels Desktop) ;نییە
-
دەستڕاگەیشتن بە هەموو ئامرازەکانی ;مامەڵەکردنی وەشانی دێسکتۆپ
-
بینینی نرخەکان بە شێوەی ساتەوەختی ;
-
توانای بەکارهێنانی هەموو جۆرەکانی داواکارییەکان لە MT4، لەوانە: داواکارییە چاوەڕوانکراوەکان (Pending Orders) و ڕاگرتن (Stop Orders);
-
ئامرازەکانی شیکاریی تەکنیکی لەگەڵ زیاتر لە 50 ئاماژەدەر (ئیندیێکتۆر) و ئامرازی نەخشەکێشان;
-
توانای مامەڵەکردنی کۆمەڵایەتی (Social Trading) لەڕێگەی خزمەتگوزاریی ئاماژەکانی ;مامەڵەکردن (سیگناڵ)
-
ئیمکانی جێبەجێکردنی داواکارییەکان ڕاستەوخۆ لەسەر نەخشەکە;
-
شیکاریی گرافیکی بازاڕ لە 7 ماوەی کاتی جیاوازدا: 1 خولەک، 5 خولەک، 15 خولەک، 30 خولەک، 1 کاتژمێر، 4 کاتژمێر و 1 ڕۆژ;
-
سێ جۆر پیشاندانی نەخشە: هێڵی، ستوونی و مۆمی ( Candlestick);
-
پشتیوانی لە هەردوو جۆری جێبەجێکردنی داواکاری: جێبەجێکردنی بازاڕ (Market Execution) و جێبەجێکردنی دەستبەجێ (Instant Execution);
-
ئامرازە هەمەجۆرەکان بۆ نەخشەی پێشکەوتوو و شیکاریی تەکنیکی;
-
توانای بەکارهێنانی 30 ئاماژەدەری شیکاریی تەکنیکی بەناوبانگ کە پێویستی مامەڵەکارانە;
-
پشتیوانی لە ئاماژەدەرە تایبەتەکانی دروستکراو لەلایەن بەکارهێنەرەوە;
-
ئیمکانی ئەنجامدانی مامەڵەی خۆکارانە بە بەکارهێنانی ڕۆبۆتەکانی مامەڵەکردن (Expert Advisors - EAs);
-
توانای پەرژینکردن هێج (Hedging);
-
دەستڕاگەیشتن بە هەواڵە ئابووری و داراییەکان لەناو خودی پلاتفۆرمەکەدا;
-
بینینی مێژووی تەواوی مامەڵە ئەنجامدراوەکان;
-
توانای کارکردن لەسەر نەخشە و نرخەکان لە دۆخی ئۆفلایندا (بێ ئینتەرنێت);
-
ڕووکارێکی بەکارهێنەری سادە و گونجاو;
-
کۆدکردنی پارێزراوی داتا و زانیارییەکان.