پلاتفۆرمی مێتا ترەیدەر 4 (MetaTrader 4) یەکێکە لە بەناوبانگترین و ناسراوترین پلاتفۆرمەکانی مامەڵەکردن لە جیهاندا، کە بەهۆی ئاسانیی بەکارهێنان، توانستە پێشکەوتووەکان و کارکردنی بەهێزەوە ناوبانگی دەرکردووە. ئەم نەرمەکاڵایە ڕێگە بە مامەڵەکاران دەدات نەک تەنها مامەڵەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، بەڵکو شیکاریی قوڵی بازاڕیش بکەن و تەنانەت ڕۆبۆتەکانی مامەڵەکردنی خۆیان بە بەکارهێنانی زمانی پڕۆگرامسازی MQL4 درووست بکەن.
مێتا تڕەیدەر 4 کۆمەڵێک توانستی گشتگیر دەخاتە بەردەست مامەڵەکاران بۆ ئەوەی بتوانن ستراتیجییە جیاوازەکانی مامەڵەکردن و جۆرە جیاوازەکانی داواکاری وەک: داواکارییەکانی بازاڕ (Market Orders)، داواکارییەکانی ڕاگرتن (Stop Orders) و داواکارییە سنووردارەکان (Limit Orders) جێبەجێ بکەن. ئەم پلاتفۆرمە ئیمکانی تۆمارکردنی ڕاستەوخۆی داواکارییەکان لەسەر نەخشەکان دەڕەخسێنێت، کە پڕۆسەی ئەنجامدانی مامەڵەکان زۆر خێرا و سادە دەکات. هەروەها توانای مامەڵەکردن بە یەک کرتە (OneClickTrading) جێبەجێکردنی داواکارییەکان تەنها بە یەک کرتەی ماوس مومکین دەکات.
یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی مێتا ترەیدەر 4، تێکەڵکردنی سادەیی بەکارهێنانە لەگەڵ توانای شیکاریی بەرز. ئەم نەرمەکاڵایە زیاتر لە 40 ئاماژەدەری شیکاری دەخاتە بەردەست بەکارهێنەران بۆ ئەنجامدانی شیکاریی تەکنیکی ورد و پێشبینیکردنی ڕەوتی بازاڕ. سەرەڕای ئەوە، بە بەکارهێنانی زمانی MQL4، مامەڵەکاران دەتوانن ئاماژەدەرە تایبەتییەکان بەپێی بۆچوونی تایبەتی خۆیان لەسەر بازاڕ دروست بکەن و بەم شێوەیەش، کارکردنی مێتا ترەیدەر 4 فراوان بکەن.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی تێرمینالی MetaTrader 4:
-
گونجاوە بۆ مامەڵەکارانی سەرەتایی و نوێ و پیشەگەر تان پڕۆفیشناڵ لەگەڵ ڕووکارێکی بەکارهێنەری سادە و تێگەیشتوو;
-
خاوەنی توانستە شیکارییە بەرفراوانەکانە;
-
پشتیوانی لە مامەڵەکردنی کۆمەڵایەتی (Social Trading) دەکات لەڕێگەی خزمەتگوزاریی ئاماژەکانی مامەڵەکردن (Trading Signal);
-
پێشکەشکردنی ئامرازە هەمەجۆرەکانی شیکاریی تەکنیکی;
-
توانای ئەنجامدانی مامەڵە بە بەکارهێنانی ڕاوێژکارە بەرنامەڕێژکراوەکان (Expert Advisors);
-
کتێبخانەیەکی بەرفراوان لە ئاماژەدەرەکان، ڕاوێژکارەکان (EAs) و سکریپتە بێبەرامبەرەکان;
-
بوونی زمانی پڕۆگرامسازی ناوخۆیی MQL4 بۆ دروستکردنی ئاماژەدەرەکان و ڕۆبۆتەکانی مامەڵەکردن;
-
دەستڕاگەیشتن بە هەواڵە ئابووری و داراییە ڕۆژانەکان لەناو خودی تێرمینالەکەدا;
-
وەشانی مۆبایلی تێرمینالەکە بۆ سیستەمە کارپێکردنەکانی Apple iOS و Android;
-
کۆدکردنی پارێزراوی داتا و زانیارییەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی و نهێنیی زانیاریی بەکارهێنەران;